نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی، ئیدعای کرد کە گەڕی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی تاران و واشنتۆن، دوو حەوتەی داهاتوو هەر بە ناوبژیگەریی عەمان لە ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕۆژنامەیە زیادی کرد: لایەنی ئەمریکی بۆ لێکدانەوەی زانیاری و پێشنیارگەلی ئێران، پێویستی بە زەمانە و هاوکات لایەنی ئەمریکی دەیەوێ دانوستانەکان لە شوێنێکی گونجاوتر و نزیکتر لە ئەمریکا بەڕیوەبچێت.
نیۆیۆرکتایمز بە نرخاندنی ئەنجامی دانوستانی وەفدەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیتالیا و عەمان و پڕ دەسکەوتبوونی دواکۆبوونەوەی وەفدەکان لە عەمان، ئیدعایشی کرد: بەرپرسانی ئەمریکایی هێشتا سەبارەت بە پرسە گەورە و چکۆلەکان کێشە و ناکۆکییەکان هەیە، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، ئەم حەوتە لە پایتەختەکاندا (تاران و واشنتۆن) گفتوگۆگەلێک ئەنجام دەردێت.
342/
Your Comment